٣١ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٤:٢٨
ئازاد کرانی زۆرتر لە حەوسەد سەرباز لە تورکیا دوابەدوای هەڵگیرانی تۆمەتەکانیان لەبارەی کودەتای بێ ئاکام

دادگەیەک لە ئەستەمووڵ 758 سەربازی کەلە پێناو لێکۆڵینەوەکانی هاوپێوەند بە کودەتای بێ ئەنجامی ئەم دواییەی تورکیا گیرا بوون، ئازاد کرد .

دادگەیەک لە ئەستەمووڵ ڕۆژی شەممە ئەم حوکمەی دوابەدوای داواکاری نوسینگەی دادئەستێنی بۆ پێداچوونەوە لە دۆسیەی 989 سەرباز دەرکرد.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە  پۆلیسی تورکیاش دوابەدای درێژەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی ئەندامانی سەربە بزووتنەوەی هیزمەت  بەڕێبەرایەتی فەتحوڵڵا گوێلەن ، حەڤدە ڕۆژنامە نووسی نەیاری دەوڵەتیان گرت  .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئافکان ئاڵا  وەزیری ناوخۆی تورکیا بەرلەمە ڕایگەیاند بوو کە هەژدە هەزار کەس لە پێوەندی لەگەڵ کودەتای ئەم دواییەی ئەم وڵاتە گیراون .

وەزیری ناوخۆی تورکیا وتیشی :  هەشت هەزار و 113 کەس لەم ژومارەیە ئێستا چاوەڕوانن دادگایی بکرێن  .

پاژدەی ژوییە ژومارێک لە سەربازانی سوپای تورکیا  دەستیان دایە کودەتا کە بە ئامادەبوونی خەڵکی ئەم وڵاتە لە ئاستی شارەکان  ئەنجامێکی نەبوو و ئەم کودەتایە دوای چەند کاتژمێر شکستی هێنا...
کۆتایی کورتە نامە/310